سامسۆنگ

2 دانە لە مۆبایلەکانی زنجیرەی Samsung Galaxy J بەم زووانە وەشانی Android 9ـیان پێدەگات

مۆبایلەکانی (Galaxy J5 (2017 و (J5 Pro (2017 لە Wifi alliance بڕوانامەی وەشانی ئەندرۆید ٩ـیان پێدراوە و بەو پێیەش ئەوانەی خاوەنی یەکێک لەو ٢ مۆبایلەن بەم زووانە وەشانەکەیان پێدەگات، ئەو مۆدێلانەی ٢ مۆبایلەکە کە بڕوانامەکەیان وەرگرتووە بریتین لە جۆرەکانی (SM-J530F/DS (global version و (SM-J530FM/DS (UAE version و (SM-J530Y/G/GM/YM/DS (Malaysian version.

ئەم مۆبایلانە کاتێک لە مانگی ٦ـی ٢٠١٧ ڕاگەیاندران وەشانی ئەندرۆید ٧ـیان لەسەر جێگیر کرابوو و پار مانگی ٨ وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.١ـیان پێگەیشت و جێگەی خۆشحاڵییە کە ٢ مۆبایلی ئاست نزم بۆ مام ناوەند دووەمین نوێکردنەوەی گەورەیان پێدەگات لە لایەن سامسۆنگەوە.

ئەوەی زیاتر ئەم نوێکردنەوەیە باش و شایەنی باس دەکات ئەوەیە کە مۆبایلەکانی سامسۆنگ لەگەڵ نوێبوونەوەیان بۆ وەشانی ئەندرۆید ٩ ڕووکاری نوێی One UIـیان پێدەگات کە دیزاینێکی نایاب و چەندین تایبەتمەندی نوێی لەخۆگرتووە.

Samsung Galaxy J5 (2017) and J5 Pro (2017) nearing Android 9 update

سەرچاوە :
9 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
322