مۆبایل و تابلێت
10, تەممووز 2019
فرۆشی مۆبایلی Realme C2 گەیشتە 1 ملیۆن دانە و کۆمپانیاکەش بەو بۆنەیەوە گەرەنتی درێژکراوە پێشکەش دەکات

کۆمپانیای Realme کە ساڵی پار دامەزرا و سەر بە کۆمپانیای Oppoـیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سەرکەوتنی زیاتر تۆمار دەکات بە تایبەت لە وڵاتی هندستان و ئەمڕۆش ڕایگەیاند کە فرۆشی مۆبایلی Realme C2 ١ ملیۆن دانەی تێپەڕاندووە و ئەوانیش بەو بۆنەیەوە لەمڕۆوە تا دووسبەی ٢ ساڵ گەرەنتی پێشکەش بەو کەسانە دەکەن کە مۆبایلەکە دەکڕن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە Madhav Shethـی بەڕێوەبەری Realme لە هندستان لە کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Redmi 7A لە تویتەر لە چەند جریوەیەکدا مۆبایلە نوێکەی بە Realme C2 بەراوردکرد و گاڵتەی بە مۆبایلەکەی Redmi دەکرد و باسی لەوە دەکرد کە مۆبایلەکەی ئەمان باشتر و پێشکەوتووترە و زیاتر شایەنی کڕینە لە لایەن خەڵکەوە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.