ئەپڵ
11, تهمموز 2019
داهاتی بەشی خزمەتگوزارییەکانی Apple زیادی کردووە

پێدەچێت ڕۆژی ٢٦ـی ئەم مانگە ئەپڵ بە فەرمی ئامارەکانی خۆی بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ بڵاوبکاتەوە بەڵام هەر لە ئێستاوە شیکەرەوە و شارەزایان پێشبینی خۆیان لەو بارەوەیە بڵاودەکەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز داهاتی بەشی خزمەتگوزارییەکانی زەبەلاحە ئەمریکییەکە لە مانگەکانی ٤ بۆ ٦ـی ئەمساڵ گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بە تایبەتیش بەهۆی داهاتی زۆری App store، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەم ساڵانەی دواییدا و لە دوای ڕاوەستانی گەشەی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان ئەپڵ هەوڵی داوە لە ڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و باشتر بە بەکارهێنەرانی قەرەبووی نەمانی گەشەی فرۆشی ئایفۆن بکاتەوە و لەو ڕێگایەوە داهاتی زیاد بکات.
بەشی خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ دووەم پڕقازانجترین بەشی کۆمپانیاکەوە و زۆر شت لەخۆدەگرێت وەک App store و iCloud و Apple music و چەندین شتی دیکەش.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.