10
ئەپ و نەرمەکاڵا 11, ته‌مموز 2019 بۆچوون

گووگڵ پشتگیری ئەپی Nest ـی بۆ ئامێرەکانی Apple Watch و سیستەمی Wear OS سڕییەوە

لە دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا کۆمپانیای Nest بووە بەشێک لە خێزانی ڕەقەکاڵاکانی کۆمپانیای گووگڵ، ئەمڕۆ کۆمپانیای گووگڵ پشتگیری ئامێرەکانی Apple Watch و سیستەمی Wear OS ـی لە ئەپی Nest سڕییەوە.

پێشووتر بەکارهێنەرانی کاتژمێرە زیرەکەکان لە ڕێگەی ئەپی Nest ـەوە دەیانتوانی کۆنتڕۆڵی پلەی گەرمی ماڵ و ژوورەکانیان بکەن و سەیری ئاگادارکەرەوەکان بکەن، بەڵام کۆمپانیاکە کۆتایی بەمانە هێنا. لە وەشانی 5.37 ـی ئەپی Nest ـدا کە دوێنێ لە کۆگاکانی App Store و Google Play بەردەستکرا، کۆمپانیاکە پشتگیری ئەپەکەی لە کاتژمێرە زیرەکەکانی Apple Watch و ئەو کاتژمێرانەی کە بە سیستەمی Wear OS کار دەکەن سڕییەوە. ئەوەی جێی ئاماژە پێکردنە، بەکارهێنەران توانای ئەوەیان دەبێت لە کاتژمێرە زیرەکەکانیان ئاگادارکەرەوەکانیان لە ڕێگەی ئەپەکەوە پێ بگات.

گووگڵ هۆکاری سڕینەوەی پشتگیری ئەپەکەی لە ئامێرەکانی Apple Watch و سیستەمی Wear OS ئاشکراکرد و ڕایگەیاند:

سەرنجمان دابوو کە ژمارەیەکی کەم لە بەکارهێنەران ئەپی Nest ـیان لە کاتژمێرە زیرەکەکاندا بەکار دەهێنا، هەر بۆیە بڕیارمان دا بە سڕینەوەی پشتگیری ئەپەکە لە کاتژمێرە زیرەکەکانی Apple Watch و ئەو کاتژمێرانەی کە بە سیستەمی Wear OS کار دەکەن. تیمەکەمان سەرنج دەخەنە سەر بەرەوپێشبردنی ئەپەکە لە مۆبایلە زیرەکەکان و گونجاندنی زیاتر لەگەڵ یاریدەدەری دەنگی Google Assistant.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ