10
شاومی 13, ته‌مموز 2019 بۆچوون

Xiaomi سەنتەرێکی توێژینەوە و گەشەپێدان دادەمەزرێنێت لە فینلەندا

شاومی سەنتەرێکی نوێی تۆمار کردووە لە شاری Tampereـی باشووری فینلەندا و ئامانجی سەرەکیی سەنتەرەکە گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای نوێی کامێرا دەبێت لە لایەن کۆمپانیا چینییەکەوە.

نەرمەکاڵا، توێژینەوە و گەشەپێدان، سیستەمەکانی تەنکنەلۆژیای زانیاری و کەلوپەلەکانی پەیوەندی هەندێکی دیکە دەبن لە بوارەکانی کارکردن لە سەنتەرە نوێیەکەی شاومیدا، David Arthur Felix کە بەڕێوەبەری لقی کۆمپانیاکەیە لە فینلەندا ئەرکی لێپرسراوێتی سەنتەرەکە دەگرێتە ئەستۆ.

٢ ساڵ لەمەوبەر شاومی ڕێکەوتننامەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای نۆکیای فینلەندی بەست و تیایدا ڕێکەوتن لەسەر هاوبەشی کردنی داهێنانەکانیان و نۆکیا ڕازیبوو کەلوپەلی تایبەت بە ژێرخانی تۆڕەکانی پەیوەندی بدات بە شاومی و پێدەچێت ئەم سەنتەرە نوێیەش لە نیشتمانی نۆکیادا هەنگاوێکی دیکەی کاری هاوبەش و هەماهەنگی بێت لە نێوان ٢ کۆمپانیاکە.

Xiaomi launches R&D center in Finland

سەرچاوە :
تاگەکان Xiaomi هەواڵ
بۆچونی تۆ