ئەندرۆید

لە سەرەتاکانی مانگی داهاتوودا هواوەی ڕووکاری EMUI 10 ڕادەگەیەنێت

لە ماوەی ڕابردوودا هواوەی ڕووکاری EMUI 9.1 ـی بەردەست کردبوو، بەڵام وا دیارە کۆمپانیاکە لە ئامادەکاریدایە بۆ بەردەستکردنی وەشانی 10 لە ڕووکاری EMUI. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێشتا ئەمریکا سزاکانی لەسەر کۆمپانیا چینییەکە لانەداوە.

کۆمپانیای هواوەی لە بڵاوکراوەیەکدا بە فەرمی ڕێکەوتی ئەنجامدانی کۆنگرەی پەرەپێدانی هواوەی ڕاگەیاند. کۆنگرەکە لە 9 ـی مانگی داهاتوو لە شاری Dongguan ـی وڵاتی چین بە ئامادەبوونی زیاتر لە 5,000 گەشەپێدەر ئەنجام دەدرێت. هەر لە بڵاوکراوەکەدا، هواوەی ئاشکرای کردووە کە لە کۆنگرەکەدا ڕووکاری EMUI 10 ڕادەگەیەندرێت.

ڕووکاری EMUI 10 لەسەر وەشانی Android Q بنچینە دەکرێت، لە کاتێکدا کە ڕووکاری EMUI 9.1 لەسەر وەشانی Android Pie بنچینە کرابوو.

وا چاوەڕوان دەکرێت لە ڕووکاری EMUI 10 ـدا مەڵتی تاسکین خێراتر بکرێت و ئەپی Camera سەر لە نوێ دیزاین بکرێتەوە، لەگەڵ زیادکردنی وەشانی 4.0 ـی تایبەتمەندی GPU Turbo و خێراکردنی جێبەجێکردنی کردارەکان.

هەروەها نازانین ئاخۆ لە کۆنگرەکەدا هواوەی گفتوگۆ سەبارەت بە سیستەمی HongMeng OS ـی خۆی تایبەت بە جێگرەوەی ئەندرۆید دەکات یاخود نا، چونکە هێشتا سزاکان لەسەر کۆمپانیا چینییەکە لە لایەن ئەمریکاوە لانەبراوە.

سەرچاوە :
14 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
841