ئای ئۆ ئێس
14, تهمموز 2019
FaceApp بۆ گۆڕینی تەمەن و دەموچاو و چەندین کاریگەری تر دابگرە (Android و iOS)

چەند ڕۆژێکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەپێک بە چڕی لە لایەن بەکارهێنەرانەوە بەکاردەهێندرێت بۆ گۆڕینی تەمەن و دەموچاو و چەندین کاریگەری تر، لە ناویشیاندا بە تایبەت بۆ گۆڕینی تەمەن لە گەنجیەوە بۆ پیری بەکاردەهێندرێت. ئەپەکە ناوی FaceApp – AI Face Editorـە و بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە.
بە پوختی ئەپەکە بە چەندین تایبەتمەندی جیاوازەوە بەردەستە و دەتوانێت لە زۆر ڕووەوە بە شێوەیەکی زیرەکانە دەستکاری دەموچاوت بکات. بۆ نمونە، دانانی زەردەخەنە، گەنجی و پیری، گۆڕینی ڕەگەز و دەستکاریکردنی وێنە سێڵفییەکانت.
ئەپەکە بە شێوەیەکی خۆڕایی ڕێگەت پێدەدات چەند بەشێکی بەکاربهێنێت، بەڵام دەتوانیت لە ناوخۆیدا چەندین شتی تری بۆ بکڕیت و لە وەشانی ئاساییەوە بکەیتە وەشانی پڕۆ. بۆ نمونە، لابردنی Watermark و نەهێشتنی ڕیکلام و ئەپدەیتی نوێی فلتەرەکان و چەندین شتی تریش.
دەتوانن کرتە لەم وێنانە بکەن و بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دابگرن:


سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!