ئەپڵ

کاتژمێری زیرەکی Apple Watch ژیانی یەکێکی ڕزگارکرد لە دوای ئەوەی تووشی ڕووداوێک بوو لە ڕووباردا

کاتژمێری زیرەکی Apple Watch ئامێری ژمارە یەکە بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیان لە حاڵەتە نەخوازراو و فریاگوزارییەکان. ئەمڕۆ کاتژمێرە زیرەکەکە ژیانی یەکێکی دیکەی ڕزگارکرد کە دانیشتووی ویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکایە.

پێگەی WBMM ئاشکرای کردووە کە هاوڵاتییەکی ویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکا بە هۆی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch ـەوە ژیانی لە مردن ڕزگاربوو، لە پاش ئەوەی کە تووشی ڕووداوێک بوو لە سەر دەریا. بەڕێز Phillip Esho ڕوونی دەکاتەوە کە لە ڕووباری Michigan سەرقاڵی لێخوڕینی ماتۆڕی ئاو (Jet Ski) ببوو، لە ناکاودا بە هۆی شەپۆلێکی ئاوەوە خۆڕاگری ماتۆڕەکەی تێکچوو و مۆبایلەکەی لێ کەوتە خوارەوە. Phillip Esho بەم شێوەیە ڕووداوەکەی خۆی باسکرد:

لە ڕووباری Michigan ـی ناوچەی 31st Street Harbor سەرقاڵی لێخوڕینی ماتۆڕ بووم و دەمویست بگەمە شوێنێکی دیاریکراو بە مەبەستی چرکاندنی هەندێک وێنە، لە ناکاودا شەپۆلێکی ئاو بەرەو ڕوومەوە هات، ئەمەش بووە هۆی تێکچوونی خۆڕاگری ماتۆڕەکەم و بە هۆیەوە مۆبایلەکەم لێ کەوتە نێو ئاوەوە.

بە هۆی کەوتنە خوارەوەی مۆبایلەکەم، نەمتوانی پەیوەندی بە بەلەمەکانی چواردەورمەوە بکەم بۆ داواکردنی یارمەتی.

خۆشحاڵانە، Phillip Esho کاتژمێری Apple Watch ـی لە دەستتدا بوو، بە هۆی کاتژمێرەکەوە و بە بێ یارمەتی مۆبایلەکەی، پەیوەندی بە فریاگوزارییەوە کرد. دەڵێت هەر لە پاش ئەوەی پەیوەندی بە فریاگوزارییەوە کرد، لە دوای چەند خولەکێکی کەم تیمەکانی فریاگوزاری بە هەلیکۆپتەرەوە گەیشتنە لای و لە ناوەڕاستی ڕووبارەکەدا ڕزگاریان کرد.

Phillip Esho یەکەم کەس نییە کە ژیانی بە هۆی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch ـەوە ڕزگار ببێت، بێگومان دواین کەسیش نابێت. لە پێشوودا بە دەیان کەس بە هۆی تایبەتمەندی درکپێکردنی کرداری کەوتن (fall detection functionality) ـی نەوەی چوارەمی Apple Watch و تایبەتمەندییە فریاگوزارییەکانی دیکەوە ژیانیان لە مردن ڕزگار ببوو.

سەرچاوە :
14 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840