مۆبایل و تابلێت
14, تهمموز 2019
تێچووی پارچەکانی Oneplus 7 Pro ئاشکرابوو

لە ڕێگای وێنەیەکی دزەپێکراوەوە تێچووی پارچەکانی مۆبایلی Oneplus 7 pro بڵاوبووەوە، ڕوونمای مۆبایلەکە گرانترین پارچەیە و نرخی نزیکەی ٨٠ دۆلارە و لە سامسۆنگی دەکڕێت، پڕۆسێسەری Snapdragon 855 دووەم گرانترین پارچەیە و نرخی ٧٠ دۆلارە، کۆی نرخی ٣ کامێراکەی پشتەوە ٢٧.٢٩ دۆلارە.
وێنە دزەپێکراوەکە دەربارەی ئەو جۆرەی مۆبایلەکەیە کە ڕامی ٦ گێگابایت و بیرگەکەی ١٢٨ گێگابایتە، ڕامە ٦ گێگابایتییەکەی مۆبایلەکە ٢٦ دۆلار لەسەر کۆمپانییە چینییەکە دەکەوێت، بیرگە ١٢٨ گێگابایتەکەش نرخی ٢٠ دۆلارە و کۆی گشتی نرخی پارچەکانی مۆبایلەکە ٣٢٤.٢١ دۆلارە.
ئەو پارەیە تەنها نرخی پارچەکانە و جگە لەوەش کۆمپانیاکە پارە لە دەستی کار و مووچەی کارمەندەکان و توێژینەوە و گەشەپێدان و ڕیکلامدا خەرج دەکات، هاوکات ئەم جۆرەی مۆبایلەکە نرخە فەرمییەکەی ٦٦٩ دۆلارە.

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.