مایکرۆسۆفت

مایکرۆسۆفت خزمەتگوزاری Microsoft Internet Games ڕادەگرێت؛ تێیدا یاری کارتەکان (Spades) و شەتڕەنج بوونیان هەن

مایکرۆسۆفت بە فەرمی ڕایگەیاند کە بە یەکجاری خزمەتگوزاری Microsoft Internet Games لە وەشانەکانی Windows ـدا ڕادەگرێت.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە خزمەتگوزاری Microsoft Internet Games لە وەشانەکانی Windows 7 و XP و ME ـدا ڕادەگرێت، خزمەتگوزارییەکە هەریەکە لە یارییەکانی Microsoft Hearts و Spades و Checkers و Backgammon و Reversi لەخۆ دەگرێت. ئەم ڕاگرتنە خزمەتگوزاری MSN Go ـش دەگرێتەوە. ڕاگرتنەکە لە ڕێکەوتی 31 ـی ئەم مانگەدا بۆ سیستەمەکانی Windows XP و ME ڕوو دەدات، هەروەها لە ڕێکەوتی 22 ـی مانگی 1 ـی ساڵی داهاتوودا بۆ سیستەمی Windows 7 ڕوودەدات.

تیمی تایبەت بە یاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سەبارەت بە بڕیاری ڕاگرتنی خزمەتگوزاری Microsoft Internet Games لێدوانی خۆیان هەبووە و گوتیان:

بە دڵێکی زۆر تەنگەوە ئەم بڕیارە جیاوازەمان دا. بە ڕاستی هەموو ئەو کاتانە بەرز دەنرخێنین کە لەگەڵ Microsoft Internet Games ـدا تێپەڕتان کردبوون، کۆمەڵگایەکی گەورە بوو. بەهەرحاڵ، کاتی ئەوە هات بۆ ئێمە تاوەکو خزمەتگوزاری Microsoft Internet Games ڕابگرین.

مایکرۆسۆفت دەیەوێت سەرنج بخاتە سەر خزمەتگوزاری پەخشکەری یاری xCloud Xbox کە وا بڕیارە لە مانگی 10 ـی ئەمساڵدا بەردەست بکرێت. خزمەتگوزارییەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە ئامێرەکانی مۆبایل و تابلێتەوە زیاتر لە 3,500 یاری کۆگای Xbox ئەنجام بدەن، هەروەها زیاتر لە 1,900 یاری دیکە لە ژێر درووستکردندا دەبن.

بێگومان ئەستەمە ئەگەر بەکارهێنەرێکی کۆنی کۆمپیوتەر بووبیت و یادگاریت لەگەڵ یارییەکانی Windows ـدا نەبووبێت، یادگاریت لەگەڵ کام یارییەدا هەبوو؟

سەرچاوە :
16 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828