هەواڵ

Frank Azor چووە کۆمپانیای AMDـی ئەمریکی

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر و لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا فرانک ئازۆر بەڕێوەبەری بەشەکانی XPS و Alienware و یارییە ڤیدیۆییەکان لە Dell ڕۆیشتنی خۆی لە کۆمپانیاکە ڕاگەیاند، ڕاشیگەیاند کە بەم زووانە وێستەگەیەکی نوێ تاقی دەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە کار کردن لە بواری تەکنەلۆژیا.

دوێنێ لە جریوەیەکدا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای AMD خاتوو Lisa Su ڕایگەیاند کە فرانک هاتووەتە کۆمپانیاکەیان و دەبێتە Architectـی سەرەکیی لقی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکان لە کۆمپانیاکە، هێشتا نازانرێت فرانک چ کاریگەرییەکی لەسەر کۆمپانیاکە دەبێت بەڵام ئەوەی گومانی تیادا نییە ئەوەیە کە فرانک ئەزموون و توانایەکی زۆری هەیە و سوودی دەبێت بۆ کۆمپانیاکە، جا چ لە بواری نەرمەکاڵا و گرافیک کاردەکان بێت یاخود ئەوەبێت کە AMD بیەوێت بڕواتە ناو کێبڕکێی دروستکردنی لاپتۆپ یان ئامێری یارییە ڤیدیۆییەکان.

 

سەرچاوە :

16 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341