ئەپڵ

‏SSDـی Macbook Airـە نوێیەکە زۆر لە ھی پار ھێواشترە

هەفتەی ڕابردوو ئەپڵ لاپتۆپی MacBook Airـی نوێ کردەوە و جۆرە نوێیەکە تایبەتمەندی true tone بۆ ڕوونماکەی زیادکراوە، جگە لەوەش لە ١٠٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات، لە کاتێکدا ئەوەی پار لە ١١٩٩ دۆلارەوە دەستی پێدەکرد، جگە لەوە تەختەکلیلی لاپتۆپەکەش چاکسازی تیادا کراوە، ئەگەرنا تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی دیکە هەروەک خۆیانن.

بەپێی تاقیکردنەوەیەک بە پڕۆگرامی Blackmagicـی تایبەت بە خێرایی بیرگە بۆ MacBook Airـی ٢٥٦ گێگابایت، خێرایی خوێندنەوەکەی ١.٣گێگابایت/ چرکە و هی نوسینی ١گێگابایت/چرکەیە، جۆری ٢٥٦ گێگابایتی مۆدێلەکەی پار خێرایی خوێندنەوەی ٢گێگابایت/چرکە و هی نوسینی ٠.٩گێگابایت/چرکەبوو، کەواتە خێرایی نوسینی بە بڕێکی زۆر کەم زیادی کردووە بەڵام خێرایی خوێندنەوەی ٣٥٪ کەمی کردووە، جۆری ١٢٨گێگابایتی ئەمساڵ و پاریش خێرایی نوسینی ٠.٥گێگابایت/چرکەیە.

وا دیارە ئەم SSDـە هێواشترە بە بەراورد بە پار یەکێکبووە لە هاوکارەکانی ئەپڵ کە بتوانێت نرخەکە داببەزێنێت.

سەرچاوە :

16 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341