چۆنییەتی
16, تەممووز 2019
چۆنیەتی کپکردنی دەنگ لە Apple Watch

ڕەنگە ماوەیەکی کەم بێت کە کاتژمێری زیرەکی Apple Watch ـت کڕیبێت یاخود تاوەکو ئێستا بە تەواوی ئاشنای نەبوویت. ئەم بابەتە هەنگاو بە هەنگاو یارمەتیت دەدات بۆ کپکردنی دەنگ لە Apple Watch ـەت.
چۆنیەتی هەڵکردنی دۆخی کپبوون (Silent Mode) لە Apple Watch بۆ کپکردنی دەنگەکان:
- پەنجەدان لە دوگمەی Digital Crown بۆ چوونە سەر ئەپەکان.
- ڕاکێشانی پەنجە لە خوارەوە بۆ سەرەوە بۆ کردنەوەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ (Control Center).
- هێنانە سەرەوەی پەنجە لە ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پەنجەدان لە دوگمەی Silent (وێنۆچکەی زەنگۆڵە).

یاخود دەتوانیت لە مۆبایلەکەتەوە بەم ڕێگایە دەنگی Apple Watch ـەکەت کپ بکەیت:
- کردنەوەی ئەپی Watch.
- دۆزینەوەی بەشی Sound & Haptics.
- هەڵکردنی دوگمەی Silent Mode.

دەتوانیت هەمان هەنگاوەکانی بە پێچەوانەوە دووبارە بکەیتەوە بۆ لابردنی کپبوونی دەنگی Apple Watch ـەکەت.
ڕێگای دیکە بۆ کپکردنی دەنگەکان لە Apple Watch:
هەڵکردنی دۆخی کپبوون (Silent Mode) تاکە ڕێگا نییە بۆ کپکردنی دەنگەکان لە Apple Watch ـدا، هەر یەکە لە دۆخەکانی شانۆ (Theater Mode) و بێزارم مەکە (Do Not Disturb) بە هەمان شێوە دەتوانن دەنگەکان کپ بکەن.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.