سامسۆنگ
16, تهمموز 2019
بەهۆی کێشەکان لەگەڵ ژاپۆن، Samsung بەرهەمهێنانی پڕۆسێسەرەکانی Exynos بە بڕی 10% کەم دەکاتەوە

بەهۆی کێشەیەک لە نێوان حکومەتەکانی ژاپۆن و کۆریای باشوور سەرەتای ئەم مانگە ژاپۆن هەناردەکردنی هەندێک ماددەی بۆ کۆریای باشوور سنوردارکرد، ماددەکان لە بەرهەمهێنانی ڕوونما و چیپەکانی مۆبایلدا پێویست و گرنگن، بەپێی ڕاپۆرتێکی The Korean Herald سامسۆنگ ناچاربووە بەهۆی کەمی ماددەکان بەرهەمهێنانی پڕۆسێسەری Exynos 9825 کە بڕیارە لە Galaxy Note10 بەکاربێت بە ڕێژەی ١٠% کەم بکاتەوە.

بە وتەی کارمەندێکی سامسۆنگ کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت کۆمپانیاکە لە مانگەکانی داهاتوودا قەرەبووی ئەو کەمیی بەرهەمهێنانە دەکاتەوە، هاوکات ئاشکرایە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر یەکێک لە کاربەدەستانی سامسۆنگ بە ناوی Lee Jae-yong گەشتێکی کرد بۆ ژاپۆن تاوەکوو لەگەڵ کۆمپانیا هەناردەکەرەکان گفتوگۆ بکات و چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە و بازرگانییەکەیان زیانی پێنەگات، ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیارە ڕۆژی ٧ـی مانگی داهاتوو ڕابگەیاندرێت.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.