مۆبایل و تابلێت
17, تهمموز 2019
Vivo Y7s بە هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونماوە ڕاگەیاندرا

ئەمڕۆ لە وڵاتی چین ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Y7s ڕاگەیاند کە خاوەن ڕوونمایەکی ٦.٣٨ ئینجی Super Amoledـە و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێریەتی، هەروەها یەکەم مۆبایلە پڕۆسێسەری Helio P65 لەخۆبگرێت.

پڕۆسێسەرە نوێیەکە ٢ ناوکی Cortex-A75 و ٦ دانەی Cortex-A55 لەخۆدەگرێت کە لەرەلەری هەموویان ٢ گێگاهێرتزە، هەروەها GPUـی Mali-G52 لەخۆدەگرێت، مۆبایلەکە خاوەن ٦گب ڕام و ١٢٨گب بیرگەی ناوەکییە و پشگیری بیرگەی دەرەکی دەکات.
لە پشتەوە ٣ کامێرا هەیە، ١٦ مێگاپیکسڵی ئاسایی، ٨ مێگاپیکسڵی گۆشە فراوان و ٢ مێگاپیکسڵی تایبەت بە قووڵی، لە پێشەوەش کامێرایەکی ١٦ مێگاپیکسڵ، پاتری مۆبایلەکە ٤٥٠٠میللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری بارگاویبوونەوە دەکات بە توانای ١٨ وات بەڵام بەداخەوە دەرچەکە لە جۆری Micro USBـە!
مۆبایلەکە بە ٢ ڕەنگ بەردەست دەبێت و نرخی لە چین ٢٦٠ دۆلار دەبێت.


محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.