مۆبایل و تابلێت 17, ته‌مموز 2019

ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلی Vivo Z5 ئاشکرا کرا

2 ڕۆژ پێش ئێستا مۆبایلێکی نوێی کۆمپانیای ڤیڤۆ بە ژمارەی V1921A لە ماڵپەڕی TENAA بەدیار کەوت، ئەمەش دەریخست کە ڤیڤۆ لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی نوێ. ئەمڕۆ ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی نوێترین مۆبایلی ڤیڤۆ بە ناوی Vivo Z5 ـەوە ئاشکرا بوو.

لە بانگهێشتنامەیەکی نێردراو بۆ میدیاکاران لە لایەن کۆمپانیای ڤیڤۆوە، کۆمپانیاکە ڕێکەوتی 31 ـی ئەم مانگەی دیاری کردووە بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلی Vivo Z5 لە شاری بەیجینی وڵاتی چین. کۆمپانیاکە هیچی دیکەی دەربارەی مۆبایلەکە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام وا دیارە مۆبایلەکە یەکێک دەبێت لە مۆبایلە ئاست مامناوەندەکانی کۆمپانیای ڤیڤۆ.

چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلی Vivo Z5 خاوەن ڕوونمایەک بێت بە قەبارەی 6.38 ئینج بە ڕوونی +FHD لە جۆری AMOLED و هەبوونی هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر ڕوونما. پڕۆسێسەرێکی خاوەن خێرایی 2.3 گێگا هێرتزی لەسەر جێگیر ببێت و خاوەن ڕامی 6 یان 8 و بیرگەی 64 و 128 و 256 گێگابایت بێت. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت خاوەن پاترییەک بێت بە توانستی 4,420 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 18 وات بکات و وەشانی Android 9 Pie ـی لەسەر جێگیر ببێت.

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمەڵێک وێنەی مۆبایلەکە لە ماڵپەڕی TENAA ـدا بەدیار کەوتن، کە وا دەر دەکەوێت خاوەن 3 کامێرا بێت لە پشتەوە و پێشبینی دەکرێت ڕوونی کامێراکان 48 و 8 و 2 مێگاپێکسڵ ببن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ