10
شاومی 17, ته‌مموز 2019 بۆچوون

شاومی جۆرێکی تایبەتی لە مۆبایلی Redmi K20 Pro ـی ڕووپۆشکراو بە ئاڵتون و ئەڵماس بە نرخی 7,000$ ـەوە ڕاگەیاند

بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، لقی هیندستانی کۆمپانیای Redmi ـی سەر بە شاومی جۆرێکی تایبەتی لە مۆبایلی Redmi K20 Pro ـی بە نرخی 7,000 دۆلارەوە ڕاگەیاند.

لە بڵاوکراوەیەکدا هەژماری Redmi India جۆرێکی تایبەتی لە مۆبایلی Redmi K20 Pro ـی ڕووپۆشکراو بە ئاڵتون و ئەڵماسەوە ڕاگەیاند. ئەم جۆرە تایبەتەی مۆبایلی Redmi K20 Pro بۆ هەموو کەسێک نییە، چونکە نرخی 7,000$ ـە، هەروەها کۆمپانیاکە دەڵێت تەنها 20 دانە لە جۆرە تایبەتەکەی مۆبایلەکە بەرهەم دەهێنن. هاوشێوەی جۆرە ئاساییەکەی، خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 855 و ڕامێکە بە قەبارەی 6 گێگابایت، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر ڕوونماکەی جێگیرە و لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرایە.

کۆمپانیاکە دەڵێت کە تەواوی ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکە لە ئاڵتون درووست کراوە، هەروەها پیتی K ـی پشتەوەی مۆبایلەکە بە ئەڵماس ڕازێندراوەتەوە.

ئەوەی جێگەی ئاماژەپێکردنە، ئەم جۆرە تایبەتەی مۆبایلەکە 15 جار لە جۆرە ئاساییەکەی گرانترە، تاکە جیاوازیشی ئەوەیە کە ڕووپۆشکراوە بە ئاڵتون و ئەڵماس، لە کاتێکدا کە نرخی جۆرە ئاساییەکەی مۆبایلەکە لە 289$ ـەوە دەستپێدەکات.

لە کۆتایدا، ئەم جۆرە تایبەتەی مۆبایلی Redmi K20 Pro بە تەنها لە وڵاتی هیندستان بەردەست دەکرێت و تەنها 20 دانەی لێ بەردەست دەبێت. تاوەکو ئێستا کۆمپانیاکە ڕێکەوتی بەردەستکردن و زانیاری زیاتری لەسەر جۆرە تایبەتەکەی لە مۆبایلەکە ڕانەگەیاندووە.

ئەگەر کڕیارێکی هەمیشەیی جۆرە تایبەتەکانی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch ـیت، ڕەنگە نرخی ئەم جۆرە تایبەتەی مۆبایلی Redmi K20 Pro زۆر گرانتر بێت بۆت وەک لەوەی چاوەڕوانی دەکەیت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ