ئەپڵ
17, تهمموز 2019
سەرەڕای کێشە و بەربەستەکان فرۆشی مۆبایلەکانی Huawei لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ زیادی کردووە

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی Kantar کە مانگەکانی ٣ و ٤ و ٥ـی ئەمساڵ دەگرێتەوە سەرەڕای کێشەکان هواوەی توانیویەتی گەشە تۆمار بکات، بەڵام هێشتا مەترسیی لەسەرە.
لەسەر ئاستی ٥ بازاڕە گەورەکەی ئەوروپا (ئیتاڵیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا) ئەندرۆید ٠.٦% گەشەی کردووە و ڕێژەکەی گەیشتووەتە ٨٠.١%ـی بازاڕ، هاوکات iOS لەو وڵاتانە ٠.٨% دابەزیوە، جگە لەوەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ٢.٤% دابەزیوە!
هەرچەندە لەسەر ئاستی گشت جیهان هواوەی توانیویەتی سەرەڕای کێشەکان گەشە بکات بەڵام لەسەر ئاستی ئەوروپا وانەبووە، لە ماوەی ئەو ٣ مانگە و لەسەر ئاستی ٥ وڵاتە ئەوروپییەکە بازاڕی بە بەراورد بە ٣ مانگی پێشتر ١.٩% کەمی کردووە و لە مانگی ٦ بە بەراورد بە مانگی ٥ بە ڕێژەی ٩% دابەزیوە!
لە ئەمریکا ڕێژەی ئەپڵ و سامسۆنگ دابەزیوە و هی گووگڵ و مۆتۆرۆلا بەرز بووەتەوە، پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی ئەو ٣ مانگەی ئەمریکا بەم شێوەیەبوون:
١-iPhone XR
٢- iPhone 8
٣-iPhone XS Max
٤-+Galaxy S10
٥-Galaxy S10
ئینجا بێینە سەر باسی چین، ئەوەی بە پلەی یەکەم وای کردووە گەشەی هواوەی نەوەستێت چینە، ڕێژەی هواوەی لە بازاڕی ناوچە شارنشینەکانی چین لەو ٣ مانگەدا گەیشتووەتە ٤٦.١% و نزیک بووە لەوەی نیوەی هەموو بازاڕ بۆخۆی داگیر بکات!
سەرەڕای کێشەکانی ئەمریکا و چین ڕێژەی iOS لە بازاڕی ناوچە شارنشینەکانی چین لەو ٣ مانگەدا بەرز بووەتەوە بۆ ١٩.٧%.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.