10
ئۆتۆمبێل 18, ته‌مموز 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Ford دیزاینی یەکەمین ئیمۆجی بارهەڵگری کێشا و ڕەنگە ساڵی داهاتوو لەسەر تەختەکلیلەکانمان بیبینین

کۆمپانیای Ford ـی ئەمریکی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل ئاشکرای کرد کە لە پشتی هەڵمەتی زیادکردنی ئیمۆجی بارهەڵگرەوە بووە بۆ لیستی ئیمۆجییەکان. هەروەها کۆمپانیاکە دیزاینی ئیمۆجییەکەی کێشاوە و بۆ یەکەمجار ئاشکرای کرد.

هۆکاری هەوڵدانی کۆمپانیای Ford بۆ زیادکردنی ئیمۆجی بارهەڵگر، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو فرۆشە ئێجگار بەرزەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی کۆمپانیای Ford لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. دیزاینی ئیمۆجییە بارهەڵگرەکەی کۆمپانیای Ford لە هیچ کام لە ئۆتۆمبێلەکانی F-150 یاخود ئۆتۆمبێلی دڵخوازی Ranger ناچێت، بەڵکو دەقاودەق شێوەی بارهەڵگری ئاسایی دەنوێنێت.

ئیمۆجییە بارهەڵگرەکەی کۆمپانیای Ford لە ژێر چاوەڕوانبوونی قبووڵکردندایە لە لایەن ڕێکخراوی Unicode ـەوە. لە ئەگەری قبوڵکردنی ئیمۆجییەکە لە لایەن ڕێکخراوەکەوە، ساڵی داهاتوو ئیمۆجییەکە بۆ لیستی ئیمۆجییەکانی Unicode 13.0 زیاد دەبێت و هەمووان دەتوانن ئیمۆجی بارهەڵگر لە تەختەکلیلی ئیمۆجی ئامێرەکانیان بەکاربهێنن.

کۆمپانیای Ford ڕایگەیاندووە کە وا دیارە ڕێکخراوی Unicode خۆشحاڵ نییە بە ئیمۆجییەکەی کۆمپانیاکە، بەڵام بە تەواوەتی لەوەش ناچێت وابێت. بەڕێز Jennifer Lee سەرۆکی لیژنەی ڕێکخراوەکە سەبارەت بە ئیمۆجییەکەی کۆمپانیای Ford بە پێگەی The Atlantic ـی ڕاگەیاندووە:

ڕەنگە ئیمۆجییەکە لە لایەن ڕێکخراوەکەوە خرابێتە ڕوو، بەڵام هەرچەندە ئەوە بە تەنها پێشنیارێک بووە.

فۆڕمی تۆمارکردنی ئیمۆجییەکان فۆڕمێکی کراوەیە و هەمووان دەتوانن ڕەزامەندی لەسەر زیادکردنی ئیمۆجییەکان بدەن و لە پاشان پێداچوونەوە بە ڕازەمەندییەکەدا دەکرێت لە لایەن ڕێکخراوی Unicode ـەوە بە مەبەستی قبوڵکردنی.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ