مۆبایل و تابلێت
18, تهمموز 2019
Oppo و Vivo تایبەتمەندیی Dual Wi-Fiـیان ڕاگەیاند

ئەمڕۆ کۆمپانیاکانی Oppo و Vivo کە هەردووکیان سەر بە کۆمپانیای BBK Electronicsـن تایبەتمەندییەکی نوێیان بە ناوی Dual Wi-Fi ڕاگەیاند کە ڕێگا بە مۆبایلەکانیان دەدات لە هەمان کاتدا پەیوەستببن بە ٢ هێڵی Wi-Fiـی جیاوازەوە بۆ بەدەستهێنانی خێرایی و جێگیری زیاتر.
هەژماری Color OS لە ماڵپەڕی Weibo ڤیدیۆیەکی ٤٠ چرکەیی بڵاوکردەوە کە تیایدا Oppo Reno 10x Zoom لە هەمان کاتدا پەیوەست دەبێت بە ٢ هێڵی Wifi، دانەیەکی ٢.٤گێگاهێرتز و دانەیەکی ٥گێگاهێرتز، بەمەش بە بەراورد بە باری ئاسایی ئینتەرنێت خێرایی داگرتنی فایلەکان ٣٢٢% و خێرایی کردنەوەی پەڕگەکانی ئینتەرنێت ٤٤.٥% زیادیان کرد.
ڤیڤۆ بە شێوەیەکی دیکە کار دەکات و تایبەتمەندییەکەی لەسەر ٢ مۆبایلی IQOO نیشاندا، تایبەتمەندییەکە خۆکارانە خێراترینی نێوان ٢ هێڵەکە هەڵدەبژێرێت و بەکاریدەهێنێت، لەم حاڵەتەشدا بە هەمان شێوە هێڵیکیان ٢.٤گێگاهێرتز و ئەوی دیکە ٥گێگاهێرتزە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.