10
فەیسبووک 19, ته‌مموز 2019 بۆچوون

دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ڕاگەیاندنی دراوی ئەلیکترۆنی Libra لە لایەن فەیسبووکەوە هۆشداری دایە کۆمپانیاکە

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای فەیسبووک دراوێکی ئەلیکترۆنی تایبەت بە ناوی Libra ـەوە ڕاگەیاند. مانگێک بەسەر ڕاگەیاندنی ئەو دراوە ئەلیکترۆنییەدا تێدەپەڕێت و سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەو بارەیەوە هۆشداریدایە فەیسبووک.

دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ڕاگەیاندنی دراوی ئەلیکترۆنی Libra لە لایەن فەیسبووکەوە ڕایگەیاند ئەگەر فەیسبووک یاخود ھەر کۆمپانیایەکی دیکە دەیەوێت وەکو بانک هەڵسوکەوت بکات، ئەوا پێویستە یاسا و ڕێساکانی تایبەت بە بوارەکە جێبەجێ بکات. هەروەها ترەمپ دەڵێت:

ئەو دراوە ئەلیکترۆنییەی فەیسبووک و هاوشێوەکانی لە لای من باش نین، بە ماوەیەکی کەم نرخیان نامێنێت و بێمانان.

بە پێی شارەزایان، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ کاریگەری لەسەر گەشەسەندن و گەورەکردنی ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە درووست دەکات. پاشان شارەزایەکی بواری تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی Jennifer Grygiel دەڵێت کە فەیسبووک دەیەوێت جیھانێکی سەربەخۆ بۆ خۆی دابمەزرێنێت. ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕەنگە دراوەکە ‏20% ـی داھاتی خەڵک زیاد بکات، وە بە ڕێژەی %‏22 ڕێژەی ھەژاری کەم بکات.

هەروەها ئەو شارەزایە دەڵێت کە لەو باوەڕەدایە مارک زوکەربێرگ هەوڵ بۆ بەھێزکردن و دامەزراندنی جیھانێکی سەربەخۆ دەدات.

پێشبینی دەکرێت دراوە ئەلیکترۆنییەکەی فەیسبووک لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2020 ـدا ڕابگەیەندرێت و لەگەڵ ئەوەشدا فەیسبووک دەیەوێت لە ڕێگای بەکارهێنانی کۆمپانیای Calibra ـی تایبەت بە خۆی جزدانێکی ئەلیکترۆنی بەرهەمبهێنێت تاوەکو بەکارهێنەران بتوانن دراوەکانی Libra بپارێزن و بەکاریبهێنن و بینێرن بۆ بەکارهێنەرانی دیکەش.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ