هەواڵ
20, تەممووز 2019
Huawei ڕایگەیاند سیستەمی Hongmeng OS بۆ مۆبایل نییە

دوای دەستپێکردنی کێشەکانی نێوان هواوەی و حکومەتی ئەمریکا باس و خواسی هەبوونی سیستەمێکی تایبەت بە جێگرتنەوەی ئەندرۆید لە لایەن هواوەی زۆر چڕ بووەوە و بووە گەرمترین باسی پێگە و ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان، Catherine Chen جێگری سەرۆک و ئەندامی بۆرد لە هواوەی ڕایگەیاند کە مەبەستی هواوەی لەو سیستەمە هەرگیز ئەوە نەبووە کە بیکاتە جێگرەوەی ئەندرۆید و لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان بەکاری بهێنێت!

بە وتەی کاثرین سیستەمەکە بۆ بەکارهاتنە لە بوارەکانی بازرگانی و و هەرچەندە سیستەمەکە بەم دواییانە وەک نیشانەیەکی بازرگانی تۆمارکرا بەڵام زۆر دەمێکە هواوەی سەرقاڵی گەشەپێدانی بووە، وا پێدەچێت سیستەمەکە چەند سەد هەزار دێڕێک لە کۆد لەخۆبگرێت، لە کاتێکدا سیستەمەکانی تایبەت بە مۆبایلە زیرەکەکان دەیان ملیۆن دێڕە کۆد لەخۆدەگرن.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.