بەرنامە سازی

ماڵپەرێک بۆ داگرتنی چەندەھا کتێب لە بوارەکانی پرۆگرامسازی و وێب دیزاین

ھەر وەک دەزانین ئێستا سەردەم سەردەمی تەکنەلۆژیایە، بێگومان هیچ تەکنەلۆژیایەکی ئەم سەردەمەش بە بێ پرۆگرامسازی درووست نابێت و ناڕوات بەڕێوە، جگە لەمەش ئێستا وای لێهاتووە دەبێت بە لایەنی کەمەوە شتێک لە پرۆگرامسازی بزانین/ “بێڵ گەیتس” دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە وتەیەکیدا دەڵێت:

” پێویستە هەمووان فێرببن چۆن کۆد بنووسن، چونکە کۆد نووسین فێری بیرکردنەوەت دەکات”.

بەڵام بە داخەوە، لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەم بوارە کەمتر گرنگی پێ دەدرێت. تەنها ئەوەی هەیە چەند تاکێک دەبینیت کە بە هەوڵی خۆی فێری پڕۆگرامسازی بووە و برەوی بە بەهرەی خۆی داوە، وە زۆرینەی پڕۆگرامسازانی کوردستان لە چەند بوارێکی زۆر تەسکدا قەتیسیان خواردووە و تەنها سەرنج لەسەر گەشەپێدانی فەرهەنگ یاخود تەختەکلیلی کوردی دەدەن.

بۆیە بە پێویستمان زانی لە بابەتی ئەمجارەی کەی ئای تی ئێندا ئاشنای ماڵپەرێکی پرۆگرامسازی تایبەت بە کتێبتان بکەین بە ناوی “Goalkicker” کە خاوەن دەیان کتێبی تایبەت بە پڕۆگرامسازییە و دەتوانیت سوودێکی ئێجگار زۆریان لێ ببینیت. وە جگە لەوەش، دەتوانیت ھەموو ئەو کتێبانەی تایبەتن بە زمانەکانی پرۆگرامسازی و وێب دیزاین ھتد… دایان بگریت بۆ زیاتر ئاشنابوون پێیان. جیاوازی ئەو ماڵپەرە لە ئەوانی دیکە ئەوەیە کە باشتر زمانەکانی ڕوونکردۆتەوە، وە هەروەها وەکو نموونە کۆدت پێ نیشان دەدات تاوەکو ئاسانتر تێبگەیت.

کرتە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەڕەکە

20 ته‌مموز، 2019