هەواڵ
20, تشرینی دووه‌م 2011
پاناسۆنیك كامێرایه‌كی تازه به‌ناوی DMC-GX1 ده‌رده‌كات، به‌بوونی گۆڕینی تایبه‌تمه‌ندی عه‌ده‌سه‌وه
كۆمپانیای پاناسۆنێك كامێرایه‌كی به‌ناوی DMC-GX1 له بازاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بلاوكردهكاتهوه كه عهدهسهكهی توانی گۆڕێنی هه‌یه. به‌گوێره‌ی وته‌ی كۆمپانیا ئه‌م كامێرایه توانای گرتنی وێنه‌ی هه‌یه به ڕوونیه‌كی زۆر و سیسته‌می «لوميكس جي مايكرو سيستم» تێدا به‌كارهاتووه كه ڕێگه‌به به‌كارهێنه‌ره پێشكه‌وتووه‌كان ده‌دات به گوێره‌ی شوێنه‌كه وێنه بگرێت.
به‌گوێره‌ی وته‌یه‌كیان به‌ڕیوه‌به‌ری به‌شی فرۆشتنی پاناسۆنیك له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست هێتش هایت ده‌ڵێت ” ئه‌م كامێرا تازه‌یه‌مان ته‌نها سه‌ره‌نجی ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌سازی ڕاناكێشیت به‌ڵكو پرۆفیشناڵه وێنهگرهكانیش بۆلای خۆی ڕاده‌كێشێت به هۆی گونجاوی و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی كهبریتتیه له گۆڕێنی عهدهسهكهی به ئاره‌زووی خۆمان”
هه‌روه‌ها پاناسۆنیك ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌م كامێرایه فۆكهزهكهی به خێرای 0.09 جێبه‌جێ ده‌كات و خێرایی وێنه گرتنیشی 4.2 چركه‌یه به ڕوونی 16 مێگا پێكسڵ. هه‌ره‌وه‌ها توانای تۆماركردنی گرته‌ی ڤێدیۆیی هه‌یه به ڕوونی چڕی به‌رز 1920×1080 وه له‌گه‌ڵ تۆماری ده‌نگه‌كه‌شی به فۆڕماتی AVCHD ئه‌مه جگه له بوونی سیسته‌می خۆكار بۆ ڕێككردنی كاتی وێنه گرتنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێواز وێنه‌كه بگرێت و گرته ڤیدیۆییه‌كه تۆماربكات.
ئه‌مانه و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تری هه‌یه وه‌كو دێزاینێكی ده‌ره‌كی جوانی بۆ كراوه و له گه‌ڵ توانای ززومی 1.4 و سه‌پۆرتی یه‌كه‌ی یادی SDXC / SDHCو وابڕیاریشه به هه‌ردوو ڕه‌نگی ڕه‌ساسی و ڕه‌ش بكه‌وێته بازاره‌كانه‌وه. كه‌واته ده‌توانین بڵێین پاناسۆنیك DMC-GX1 به‌سه بۆ وێنه‌گران و فۆتۆگرافه‌ره پرۆفێشناڵه‌كان بۆ وێنه‌گرتن و تۆماركردنی گرته ڤیدیۆیهكانیان…
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!