کۆمپیوتەر
22, تهمموز 2019
لاپتۆپێکی ئێجگار نایابی یارییە ڤیدیۆییەکان نرخی دابەزیوە بۆ 1299$

لاپتۆپی Acer Predator Helios 500ـی ساڵی پار لاپتۆپێکی زۆر نایاب و جیاوازە و پڕۆسێسەری Ryzen 7 2700 و گرافیک کاردی Radeon RX Vega 56 لەخۆدەگرێت کە خۆی لە ڕاستیدا بۆ کۆمپیوتەری ڕوومێز دروست کراون نەوەک لاپتۆپ، پڕۆسێسەری ئەم لاپتۆپە ئاستی نزیکە لە Core i9-9980H و گرافیک کاردەکەش ئاستی نزیکە لە RTX 2070 Max-Q، ئەو لاپتۆپانەی ئەو ٢ پارچەیە لەخۆدەگرن نرخیان نزیکی ٢٠٠٠ دۆلارە بەڵام نرخی ئەم لاپتۆپە لە ١٩٠٠ دۆلارەوە دابەزیوە بۆ تەنها ١٢٩٩ دۆلار!
ئەم لاپتۆپە هێزێکی ئێجگار زۆری هەیە بە تایبەت لە ڕووی پڕۆسێسەرەکەی کە ٨ ناوکە و ئێجگار نایابە بۆ کارەکانی ئەندازیاری و کارکردن لەسەر ڤیدیۆ و سێ دووری، بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوەشبیت کە کێشی ئێجگار زۆرە و تەمەنی بەرگەگرتنیشی بەبێ بارگاوی کردنەوە زۆر کورتە.
کرتە بکە بۆ چوونە کڕینی لاپتۆپەکە لە ماڵپەڕی ئامەزۆن
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.