مۆبایل و تابلێت
22, تهمموز 2019
کۆمپانیای Asus مۆبایلی ROG Phone 2 ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus و پاتری 6,000 ملی ئەمپێرییەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیاکان بەردەوامن لە زیادکردنی نوێترین پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus بۆ مۆبایلەکانیان. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیای Asus مۆبایلی ROG Phone 2 ـی تایبەت بە یاریکردن بە پڕۆسێسەرە نوێیەکەوە و پاتری 6,000 ملی ئەمپێرییەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلە نوێیەکەی Asus خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.59 ئینجە لە جۆری AMOLED و بە خێرایی 120 هێرتز و بە وردی نیشاندانی 1,080 بە 2,340 پێکسڵ، لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 48 و 13 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 24 مێگاپێکسڵ. پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus ـی لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 12 گێگابایت و بیرگەیەک بە قەبارەی 512 گێگابایت. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 6,000 ملی ئەمپێر و سیستەمی Android 9 Pie ـی لەسەر جێگیرە و هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر ڕوونماکەی جێگیر کراوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Asus ROG Phone 2:
- ڕوونما: قەبارە: 6.59 ئینج. جۆر: AMOLED. وردی نیشاندان: 1,080 بە 2,340 پێکسڵ. خێرایی: 120 هێرتز.
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 855 Plus.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 12 گێگابایت.
- بیرگە: 512 گێگابایت.
- ئەستووری: 9.48 ملیمەتر.
- کێش: 240 گرام.
- پاتری: 6,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیریکردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 30 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ. دووەم: 13 مێگاپێکسڵ.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 24 مێگاپێکسڵ.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە سەر ڕوونما.
- دەرچە: USB 2.0 – USB 3.1 – بیستۆک.
- سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.

لەگەڵ مۆبایلەکەدا، هەریەکە لەمانە بوونیان دەبێت:
- ساردکەرەوەی AeroActive Cooler II.
- بەرگی Aero.
- دۆکی TwinView Dock II.
- کۆنتڕۆڵی ROG Kunai.
- دۆکی Mobile Desktop.
- دۆکی Pro.
- دۆکی WiGig Display Dock Plus.
- بەرگی ROG Lighting Armo.

تاوەکو ئێستا نرخی مۆبایلەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چاوەڕوان ناکرێت نرخێکی مامناوەند بەخۆیەوە ببینێت. وا بڕیارە سبەینێ (23 ـی 7) لە بازاڕەکانی وڵاتی چین بەردەست بکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.