10
شاومی 22, ته‌مموز 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Redmi دەست دەکات بە بەکارهێنانی کامێرای 64 مێگاپێکسڵی بۆ مۆبایلەکانی

لە کۆتاییەکانی مانگی 5 ـی ئەمساڵدا کۆمپانیای سامسۆنگ یەکەمین کامێرای 64 مێگاپێکسڵی تایبەت بە مۆبایلەکان ڕاگەیاند. هەر لە ساتی ڕاگەیاندنی کامێراکەوە، دەزاندرا کە کام کۆمپانیا بۆ یەکەمجار کامێراکە بۆ مۆبایلەکانی بەکاری دەهێنێت، ئەویش Redmi بوو. کۆمپانیای Redmi ئاشکرایکرد کە دەست دەکات بە بەکارهێنانی کامێرای 64 مێگاپێکسڵی بۆ مۆبایلەکانی.

لە بڵاوکراوەیەکدا لە پێگەی Weibo ـی چینی، کۆمپانیای Redmi ـی سەر بە کۆمپانیای شاومی ئاشکرای کردووە کە دەست دەکات بە بەکارهێنانی 64 مێگاپێکسڵی بۆ ژمارەیەک لە مۆبایلە نوێیەکانی لە داهاتوودا. بڵاوکراوەکە لە وێنەیەک پێک دێت و هاوکات نموونەی وێنەیەکی چرکێندراو بە کامێرا 64 مێگاپێکسڵییەکە بەدیار کەوتووە.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاشکرا نەکراوە کە کۆمپانیاکە کامێرا نوێیەکەی سامسۆنگ بەکاردەهێنێت یاخود نا، بەڵام ئەمە دەبێتە یەکەمین کامێرای 64 مێگاپێکسڵی بۆ مۆبایلەکان کە بە وردەکاری تەواوەوە وێنەکان نیشان بدات.

پێشبینی دەکرێت کامێرا 64 مێگاپێکسڵییە نوێیەکەی مۆبایلەکانی کۆمپانیای Redmi خاوەن تایبەتمەندی سەرنجی خودکار (Auto Focus) بێت و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆکانی بە ڕوونی Full HD لە 480fps ـدا هەبێت.

تاوەکو ئێستا نازاندرێت کە کۆمپانیاکە کامێرا نوێیەکە بۆ کام لە مۆبایلە نوێیەکانی بەکاردەهێنێت، بەڵام بێگومان لە ماوەیەکی زۆر کەمی داهاتوودا دەزانین.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ