هەواڵ
22, تهمموز 2019
بەپێی ڕیزبەندیی ساڵانەی گۆڤاری Fortune، کۆمپانیای Apple پێشەنگی کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانە و کۆمپانیا چینییەکان زۆر پێشکەوتوون

گۆڤاری Fortune لیستی خۆی بۆ گەورەترین ٥٠٠ کۆمپانیای جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڵاوکردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ژمارەی کۆمپانیا چینییەکان تیایدا لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان زیاترە، ١٢٩ دانەی چینی و ١٢١ دانەی ئەمریکی لە لیستەکەدان.
ئەپڵ لە پلەی ١١ـیە و یەکەمی کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانە، سامسۆنگ ژمارە ١٥، ئەلفابێت کە گووگڵ و چەند کۆمپانیایەکی دیکە لەخۆدەگرێت پلەی ٣٧ و شاومیش بۆ یەکەمجار توانیویەتی بچێتە ناو لیستەکە و لە پلەی ٤٦٨ـە.
مایکرۆسۆفت، LG، نۆکیا، سۆنی و چەندین کۆمپانیای تەکنەلۆژی دیکەش لە لیستەکەدان بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوەیە BBK Electronics کە خاوەنی ئۆپپۆ و ڤیڤۆ و وەنپڵەسە لە لیستەکەدا نییە.
ڕیزبەندی لیستەکە لەسەر بنەمای داهاتە لە ١٢ مانگی ڕابردوودا، ئەپڵ هەرچەندە لە ڕووی داهاتەوە لە پلەی ١١ـی کۆمپانیاکانی جیهان بووە بەڵام لە ڕووی قازانجەوە لە پلەی دووەم بووە.

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.