سامسۆنگ 22, ته‌مموز 2019

مۆبایلی Galaxy A70 نوێکرایەوە و تایبەتمەندی Super Steady video modeـی پێگەیشت بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆی جێگیر و بێ لەرزین

کاتێک زنجیرەی Galaxy S10ـی ئاست بەرز دەرچوو تایبەتمەندییەکی ناوازەی لەخۆ گرتبوو بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆی جێگیر و بێ لەرزین بە ناوی Super Steady video mode، دواتر Galaxy A80 بووە یەکەم مۆبایلی زنجیرەی A کە ئەو تایبەتمەندییە لەخۆبگرێت، ئێستاش لە دوا نوێکردنەوەیدا Galaxy A70 تایبەتمەندییەکەی پێگەیشتووە.

تۆمارکردنی ڤیدیۆ بەم دۆخە فراوانی دیمەنەکە کەم دەکاتەوە و تەنها بە ڕوونی [email protected] و نزمتر بەردەستە بەڵام ڤیدیۆیەکی زۆر ساف و بێ لەرزین پێشکەش دەکات، نوێکردنەوەکە ئێستا لە هۆڵەندا و بەلجیکا بەردەستە و قەبارەی نزیکەی ٥٠٠ مێگابایتە، جگە لەو تایبەتمەندییە چاکسازی لەخۆدەگرێت بۆ ئاستی گشتی کامێراکە و بۆ وەڵامدانەوەی ڕوونماکە بۆ دەست لێدانەکان، بەڵام ڕێڕەوی ئاسایشی مانگانە لەخۆناگرێت و مۆبایلەکە هێشتا لەسەر ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی ٥ـە.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ