ئاسایشی ئەلیکترۆنی

بەپێی ڕاپۆرتێک Huawei تەکنەلۆژیای ئەمریکیی بە کۆریای باکوور فرۆشتووە!

ساڵانێکە حکومەتی ئەمریکا دڵەڕاوکێی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە کۆمپانیای هواوەی و ئەگەری پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی چین و سیخوڕی کردن لە بەرژەوەندی حکومەتی کۆمیونیستی ئەو وڵاتە لە ڕێگای مۆبایل و کەلوپەلەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت.

چەند مانگێک لەمەوبەر ئاڵۆزییەکان گەیشتنە لوتکە و حکومەتی ئەمریکا کۆمەڵێک سزای بەسەر هواوەیدا سەپاند، دوای چەند هەفتەیەک تڕەمپ لێدوانێکی دا کە هەرچەندە تا ئێستاش واتایەکەی بە تەواوی ڕوون نییە بەڵام کەمێک دۆخەکەی هێور کردەوە.

لە ئێستادا کە بەرەوپێشچونەکانی ئەم بابەتە کەمبوونەتەوە و دۆخەکە ئارامترە لە پێشتر، ئەمڕۆ  The Washington Post ڕاپۆرتێکی بۆمبئاسای بڵاوکردەوە و تیایدا کۆمەڵێک دۆکیۆمێنتی دزەپێکراو هەن کە ئاماژە بەوە دەدەن هواوەی بە درێژایی ٨ ساڵ هاوکاری کۆریای باکووری کردووە ژێرخانی ئینتەرنێت دابمەزرێنێت و پەرەی پێبدات، تەنانەت ئەو بەرهەمانەی دابینی کردوون پارچە و تەکنەلۆژیای ئەمریکییان لەخۆگرتووە و بەمەش هواوەی سەرپێچی چەندین سزای کردووە کە سەپێندراون بەسەر ئەو وڵاتەدا.

Leaked documents include contracts, spreadsheets and work orders - Blockbuster report claims Huawei sold American technology to North Korea

وتەبێژی هواوەی Joe Kelly  ڕایگەیاند هواوەی هیچ کارێکی نییە لەو وڵاتە لە ئێستادا بەڵام هیچی نەگووت دەربارەی ڕابردوو و دۆکیۆمێنتەکانیشی بە درۆ نەخستەوە.

 

 

سەرچاوە :

23 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341