هەواڵ

پێدەچێت ڕووکارە نوێیەکەی وەن پڵەس OxygenOS 10 بەم شێوەیە بێت

کۆمپانیای وەن پڵەس لە ماوەی ڕابردوودا و بە شێوەی پێشبڕکێیەک هەستا بە پێشوازیکردن لە کۆمەڵێک بیرۆکەی گەشەپێدەران ئەمەش بە هۆکاری زیاتر گەشەپێدانی ڕووکاری داهاتووی مۆبایلەکانی وەن پڵەس OxygenOS 10. وەک ئاشکرایە ناوبراو هەڵدەستێت بە بەردەستکردنی ڕووکارە نوێیەکە لەگەڵ ڕاگەیاندنی سیستمی ئەندرۆید Q ئەمەش وەشانێکی نوێی ئەندرۆیدە و بڕیارە لە پایزی ئەم ساڵدا بەردەست بکرێت لەگەڵ ئەوەشدا ڕووکاری OxygenOS 10 یەکەم دەرکەوتنی پێدەچێت لەسەر زنجیرەی نوێی مۆبایلەکانی OnePlus 7T Series بێت.

هەر لەم بارەیەوە Léandro Tijinkـی براوەی پێشبڕکێکە کۆمەڵێک لە بیرۆکە تایبەتەکانی بۆ گەشەپێدانی ڕووکاری داهاتووی وەن پڵەس پێشنیارکرد و شایەنی باسیشە وێنەکانی خوارەوە شێوازی کۆتایی ڕووکارەکە نییە و هەتاوەکو ئێستاش تەنها پێشنیارن، لە وێنەکاندا وا دیارە Léandro دەیەوێت OxygenOS 10 ڕووکارێکی پاک و ڕێکی هەبێت، بە شێوەیەک هەستاوە بە بەردەستکردنی ڕووکەشێکی Amoled Black ئەمەش هەتاوەکو گونجاو بێت لەگەڵ دۆخی تاریکی تایبەت بە ئەندرۆید Q.

سەرەڕای ئەمانەش ئەگەر زیاتر سەرنج بدەینە وێنەکانی خوارەوە ئەوا تێبینی دەکەین ئایکۆنی بازنەیی ئەپەکان تا ڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی لۆنچەری Google Pixelـی تایبەت بە گووگڵە، لەگەڵ ئەمانەشدا وا دیارە ڕووکاری ئاڵوگۆڕپێکردن لە نێوان ئەپەکان هاوشێوەی لیستی کۆمەڵێک کارتی یەک لە دوای یەکن بە واتایەکی دیکە ڕووکاری Shelf UI دووبارە دیزاین کراوەتەوە.

23 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891