10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 23, ته‌مموز 2019 بۆچوون

گووگڵ زانیاری ڕووخساری بەکارهێنەران دەکڕێت لە بەرامبەر 5 دۆلاردا

بێگومان وەک ئاشکرایە هەر پڕۆگرامێکی ناسینەوەی ڕووخسار پێویستی بە ڕێژەیەکی باش لە زانیاری هەیە هەتاوەکو ژیرییە دەستکردەکەی ڕاهێنان بکات و بە شێوەیەکی دروستیش کاربکات، لەم بارەیەشەوە وا دیارە کۆمپانیای گووگڵ لە هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاریدایە بۆ پەرەپێدانی ژیری دەستکردی تایبەت بە تەکنیکی ناسەرەوەی ڕووخسار ئەمەش پێشبینی دەکرێت لە مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیاکە Google Pixel 4ـدا بوونی هەبێت.

بە پێی ڕاپۆڕتێکی ماڵپەڕی ZDNet ئەوا کۆمپانیای گووگڵ هەستاوە بە دابینکردنی تیمێکی تایبەت هەتاوەکو بچنە چەند شارێکی ئەمریکی و لە شوێنە گشتییەکاندا داوا لە خەڵکی بکەن بەشداری لەم تاقیکردنەوەیەدا بکەن، هەر لەم بارەیەوە ئەوا تیمەکە بەو کەسانە ڕادەگەیەنێت کار بۆ گووگڵ دەکەن و دەیانەوێت زانیاری کۆبکەنەوە بۆ باشترکردنی نەوەی دووەمی تەکنیکی ناسەرەوەی ڕووخسار.

لەم میانەیەشدا ئەو کەسەی تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدات مۆبایلێکی قەبارە گەورەی پێدەدرێت و دیاریش نییە ئاخۆ مۆبایلی Google Pixel 4ـە یاخود نا، پاش ئەمە پێویستە لە ڕێگای کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە ڕێکخستنەکانی دانانی ناسەرەوەی ڕووخسار تاقیبکەنەوە ئەمەش بێگومان بە جووڵاندنی ڕووخسارە بە سەرجەم ئاڕاستەکاندا بێگومان ئەمەش هەتاوەکو کامێراکە توانای ناسینەوەی ڕووخسارەکەی هەبێت، لە بەرامبەر ئەم کارەشدا گووگڵ هەڵدەستێت بە پێدانی کارتێکی 5 دۆلاری شیاو بۆ بەکارهێنان لەگەڵ Amazon و Starbucksـدا بە بەکارهێنەر.

سەرچاوە:

  • Electrony
  • ZDNet
بۆچونی تۆ