ئەپڵ
23, تهمموز 2019
نزیکەی نیوەی کڕیارانی iPhone لە ئەمریکا iPhone XR دەکڕن

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئاماژەمان بەوەدا کە بەپێی Kantar لەسەر ئاستی ئەمریکا iPhone XR پڕفرۆشترین ئایفۆن و تەنانەت پڕفرۆشترینی هەموو مۆبایلە زیرەکەکانیشە، ئێستاش بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی Consumer Intelligence Research Partners لە مانگەکانی ٤ بۆ ٦ـی ئەمساڵ ٤٨%ـی هەموو کڕیارانی ئایفۆن ئەو مۆدێلەیان کڕیوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە جگە لە ئایفۆنەکانی ساڵی ٢٠١٨، ئەوانەی ٢٠١٧ و ٢٠١٦ـش (جگە لە iPhone X) بە فەرمی تاوەکوو ئێستا لەو وڵاتە لە کۆگای ئەپڵ دەفرۆشرێن.
XS و XS Max بە هەردووکیانەوە ١٩%ـی فرۆشی ئایفۆن پێکدێنن و ئەو ٣٣%ـەی دەمێنێتەوە لە لایەن مۆدێلەکانی ٢٠١٧ و ٢٠١٦ داگیرکراوە، کۆتا جار کە تاکە مۆدێلێک توانیبێتی بگات بەو ڕێژە بەرزەی فرۆش کە XR پێیگەیشتووە لە ناوخۆی جۆرەکانی ئایفۆندا iPhone 6 بوو لە ساڵی ٢٠١٥.

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.