مۆبایل و تابلێت

مۆبایلەکانی Honor 9X و Honor 9X Pro ڕاگەیاندران

دوای چەندین دزەکردن و پێشبینی مۆبایلەکانی Honor 9X و Honor 9X Pro ڕاگەیاندران و تەنها جیاوازییان کامێرا و بیرگە و ڕامە.

ڕوونمای مۆبایلەکان ٦.٥٩ ئینجن لە جۆری IPS LCD و بە ڕوونی +FHD و هیچ چاڵ و ڕاگرێکیان نییە چونکە کامێرا ١٦ مێگاپیکسڵییەکەی پێشەوە لە شێوەی جوڵاوە و لە سەرەوەی مۆبایلەکە دێتە دەرەوە، کامێرای سەرەکیی هەردوو مۆبایل ٤٨ مێگاپیکسڵە و تیرەی چاوەکەی (f/2.2)ـە، کامێرایەکی ٢ مێگاپیکسڵی تایبەت بە قووڵیش هەیە، بەڵام جۆرە پڕۆیەکە کامێرایەکی دیکەشی هەیە کە ٨ مێگاپیکسڵە و گۆشە فراوانە.

 

پڕۆسێسەری Kirin 810، بیرگەی جۆری UFS 2.1 و EMUI 9.1ـی بنیاد نراو لەسەر ئەندرۆید ٩ بەشێکی دیکەن لە تایبەتمەندییەکان، پاتری مۆبایلەکان ٤٠٠٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێرن و لە دەرچەی USB Type-Cـەوە بارگاوی دەبنەوە بە توانای ١٠ وات، مۆبایلەکان دەرچەی بیستۆکیان هەیە و لە تەنیشتەکەیان هەستەوەری پەنجەمۆریش هەیە.

مۆبایلەکان کۆتایی ئەم مانگە بە چەندین ڕەنگی جیاواز لە چین بەردەست دەبن بەم نرخانە:

 

 

 

سەرچاوە :

23 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341