ئای ئۆ ئێس

ئەپی ‎Inst Down بۆ داگرتنی ڤیدیۆ لە ئینستەگرام بۆ iOS

بێگومان لە کاتی بەکارهێنانی ئەپی ئینستەگرام زۆر جار ئارەزووی داگرتنی ڤیدۆکان دەکەین، بەڵام زۆرینەمان نازانین کام نەرمەکاڵا شیاوە بۆ داگرتنی ڤیدۆکانی ئینستەگرام.

لە بابەتی ئەمجارەدا، ئاشناتان دەکەین بە ئەپی Inst Down تایبەت بە داگرتنی ڤیدیۆکانی ئینستەگرام بۆ سیستەمی iOS، جیاوازی ئەو ئەپە ئەوەیە دەتوانی ڤیدۆکانی بەشی IGTV ـیش دابگریت.

چۆنیەتی کارکردن:

  • لەبەرگرتنەوەی بەستەری ڤیدیۆ لە ئەپی ئینستەگرام لە ڕێگەی پەنجەدان لە سێ خاڵی سەروو ڤیدیۆکە و کرتە کردن لە دوگمەی Copy Link.

  • کردنەوەی ئەپی Inst Down و دانانی بەستەرە لەبەرگیراوەکە لە ناوچەی نووسینی پەڕەی سەرەتای ئەپەکە.
  • کرتە کردن لە وێنۆچکەی داگرتن لە تەنیشت ناوچەی نووسین.

کرتە لە وێنۆچکەکەی خوارەوە بکە بۆ داگرتنی ئەپی Inst Down بۆ iOS.

24 ته‌مموز، 2019