ئەپڵ 24, ته‌مموز 2019

چاوەڕوان ناکرێت ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ خاوەن دەرچەی جۆری USB-C ببن

تەنها چەند هەفتەیەکی کەممان ماوە بۆ چوونە نێو مانگی 9 و ڕاگەیاندنی ئایفۆنە نوێیەکان لە لایەن ئەپڵەوە، هاوکات پڕوپاگەندەکان دەربارەی ئایفۆنە نوێیەکان تاوەکو ئەو کاتە بەردەوامییان دەبێت. کۆتا پڕوپاگەندە ئاماژە بەوە دەدات کە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، بۆ ئەمساڵیش ئەپڵ 3 جۆر ئایفۆن ڕادەگەیەنێت.

بە پێی ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی 9to5Mac، ئەپڵ بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی دەرچەی Lightning بۆ ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ و نایگۆڕێت بۆ دەرچەی جۆری USB-C، ئەمەش لە دوای ئەوەی هیوایەکی زۆر هەبوو کە ئەپڵ دەرچەی USB-C بۆ ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵی بەکاربهێنێت.

هەر بە پێی پێگەکە بێت، ئەپڵ دەیەوێت تایبەتمەندی Taptic Engine بکاتە جێگیرەوەی تایبەتمەندی پەستانی هەستیاری 3D Touch کە ئەپڵ لە ساڵی 2015 و لە ئایفۆن 6S ـەوە تایبەتمەندییەکە بەکاردەهێنێت. ڕوون نییە کە کردارەکانی تایبەتمەندی Taptic Engine هاوشێوەی 3D Touch دەبێت یان نا.

دەربارەی کامێرا، ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت کامێرای پێشەوەی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 120fps ـیان هەبێت لە کاتی بەکارهێنانی Slow-motion ـدا.

چاوەڕوان دەکرێت ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ خاوەن هەمان قەبارەی ڕوونمای ئایفۆنەکانی ساڵی ڕابردوو ببن و خاوەن پڕۆسێسەری A13 ببن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ