شاومی

مۆبایلی Xiaomi Mi 6 وەشانی Android Pieـی پێگەیشت

شاومی بەردەوامە لە نوێکردنەوەی مۆبایلەکانی و نوێترینیان کە وەشانی ئەندرۆید ٩ـی پێبگات می ٦ـە، مانگی ٤ وەشانەکە بە شێوەی بێتا گەیشت بە مۆبایلەکە بەڵام ئێستا وەشانی جێگیری ئەندرۆید ٩ دەستی کردووە بە ڕەوانەبوون بۆ مۆبایلەکە و وردە وردە بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

چەند مانگێکبوو مۆبایلەکە هەر لەسەر ڕووکاری Miui 10 کاری دەکرد بەڵام بنیاد نرابوو لەسەر ئەندرۆید ٨.١، لەم وەشانە نوێیەشدا ڕووکارەکە هەر لەسەر Miui 10 کار دەکات بۆیە گۆڕانکارییەکی گەورە بەدی ناکەیت لە ڕووی دیزاینەوە بەڵام بێگومان نوێکردنەوەکە چەندین تایبەتمەندی و چاکسازی لەخۆدەگرێت.

مۆبایلەکە زیاد لە ٢ ساڵە دەرچووە و سەرەتا لەسەر Miui 8ـی بنیاد نراو لەسەر ئەندرۆید ٧ کاری دەکرد و ئەمە دووەم نوێکردنەوەی گەورەی ئەندرۆیدە پێی بگات.

 

Xiaomi Mi 6 gets stable Android 9 Pie update

 

سەرچاوە :

24 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341