ئەپ و نەرمەکاڵا

کۆمپانیای Google ئەپێکی نوێی بە ناوی Gallery Go ڕاگەیاند

کۆمپانیای گووگڵ بەردەوام هەوڵ دەدات ئەپی تایبەت بە قەبارەی بچووک و بەکاربردنی کەمی ئینتەرنێتەوە دروست بکات وەک جێگرەوەیەک بۆ ئەپە ئاساییەکانی بۆ ئەو کەسانەی مۆبایلی ئاست نزم یان ئینتەرنێتی هێواش و سنوورداریان هەیە، بۆ نموونە:

Google Go

Maps Go

YouTube Go

نوێترین ئەپی لەو شێوەیەشی ئەمڕۆ ڕاگەیاندرا بە ناوی Gallery Go کە جێگرەوەی ئەپی Google Photosـە و قەبارەی تەنها ١٠ مێگابایتە و بە شێوەیەکی گشتی، گشت تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی Photos لەخۆدەگرێت و جێگای دەگرێتەوە و بە شێوەیەکیش دروست کراوە کە بتوانێت بەبێ ئینتەرنێت کار بکات و زۆرینەی کات ئینتەرنێت بەکار نەبات، ئێستا لە کۆگای گووگڵ پلەی بەردەستە بۆ ئەو ئامێرانەی ئەندرۆید ٨.١ و بەرزتریان لەسەر جێگیر کراوە.

داگرتن

سەرچاوە :

24 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341