مۆبایل و تابلێت
24, تەممووز 2019
داواکاری پێشوەختە بۆ كڕینی مۆبایلی Asus Rog Phone 2 گەیشتە 1.6 ملیۆن جار

تەنھا 2 رۆژ تێپەڕیووە بەسەر نمایشکردنی مۆبایلی Asus Rog Phone 2، بەڵام بە پێی نوێترین ئامار داواکاری پێشوەختە بۆ کڕینی مۆبایلەکە زیاتر 1.6 ملیۆن جاری لە چین تێپەڕ کردووە لەم ماوە کەمەدا و ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە لەسەر ئاستی ئەو وڵاتە.
وا بڕیارە 31 ـی ئەم مانگەدا دەست بکرێت بە فرۆشتنی مۆبایلەکە و چاوەڕوان دەکرێت داواکارییە پێشوەختەکانی مۆبایلەکە ڕوو لە زیادبوون بکات.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە بریتی بوون لە:
- ڕوونما: قەبارە: 6.59 ئینج. جۆر: AMOLED. وردی نیشاندان: 1,080 بە 2,340 پێکسڵ. خێرایی: 120 هێرتز.
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 855 Plus.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 12 گێگابایت.
- بیرگە: 512 گێگابایت.
- ئەستووری: 9.48 ملیمەتر.
- کێش: 240 گرام.
- پاتری: 6,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیریکردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 30 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ. دووەم: 13 مێگاپێکسڵ.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 24 مێگاپێکسڵ.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە سەر ڕوونما.
- دەرچە: USB 2.0 – USB 3.1 – بیستۆک.
- سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.