مۆبایل و تابلێت

ئامارەکانی چارەکی دووەمی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان لە هندستان بڵاوبوونەوە

Counterpoint نوێترین ڕاپۆرتی خۆی دەربارەی فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە هندستان بڵاوکردەوە و دەربارەی مانگەکانی ٤ و ٥ ٦ـی ئەمساڵە، لەو ٣ مانگەدا ٣٧ ملیۆن مۆبایلی زیرەک ڕەوانەی بازاڕەکانی ئەو وڵاتە کراون و ئەمەش گەشەیەکی بەرچاوە.

کۆمپانیاکانی نۆکیا و وەنپڵەس و ئەیسوس و ڕیڵمی زۆرترین گەشەیان تۆمار کردووە، بەڵام شاومی بە ڕێژەی ٢٨% لە پلەی یەکەمە و سامسۆنگ بە ٢٥% لە پلەی دووەم، بەمەش بە بەراورد بە هەمان چارەکی پار جێگایان گۆڕیوەتەوە، ٣ کۆمپانیاکەی دیکەی دواتر هەرسێکیان سەر بە کۆمپانیای BBK Groupـن، ڤیڤۆ لە پلەی سێیەمە، ڕیڵمی بە گەشەیەکی مووشەکی چووەتە پلەی چوارەم و ئۆپپۆ پاشەکشەیەکی بچووکی کردووە بۆ پلەی پێنجەم.

Counterpoint: 37 million smartphones shipped in India during Q2 2019

زۆرینەی فرۆشی هندستان پێکدێت لە مۆبایلی ئاست نزم و مام ناوەند، سەبارەت بە بازاڕی مۆبایلی ئاست بەرزیش وەنپڵەس پێشەنگی وڵاتەکەیەوە و سامسۆنگ لە پلەی دووەمە.

 

 

سەرچاوە :

26 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341