هواوەی
25, تەممووز 2019
کۆمپانیای ھواوەی مۆبایلی Nova 5i Pro ـی بە پرۆسێسەری Kirin 810 و پاتری 4,000 ملی ئەمپێرییەوە ڕاگەیاند

دوێنێ (26 ـی 7) کۆمپانیای ھواوەی نوێترین بەرھەمی خۆی ڕاگەیاند.
مۆبایلە نوێیەکەی هواوەی لە زنجیرەی Nova ـە و ناوی Nova 5i Pro ـە، خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.26 ئینج و بە ڕوونی +FHD لە جۆری LCD. پڕۆسێسەری Kirin 810 ـی لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن رامێکە بە فراوانی 6 گێگابایت یان 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە قەبارەی 128 و 256 گێگابایت.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:
- ڕوونما: قەبارەی 6.26 ئینج. ڕوونی: +FHD. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ. جۆر: LCD.
- پرۆسێسەر: Kirin 810
- ڕام: 6 گێگابایت یان 8 گێگابایت.
- بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
- کامێرای سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ و 2 کامێرای دیکە بە شێوەی هەستەوەر کار دەکەن بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی) : 32 مێگاپێکسڵ.
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0.
- بارگاویکردنەوە: پشتیوانی بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە توانای 22.5 وات.
- توانستی پاتری: 4000 ملی ئەمپێر.
نرخەکان:
- 6 گێگابایت ڕام بە 128 گێگابایت: نرخی 320 دۆلار.
- 8 گێگابایت ڕام بە 128 گێگابایت: نرخی 363 دۆلار.
- 8 گێگابایت ڕام بە 256 گێگابایت: نرخی 406 دۆلار.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا لە بازاڕەکانی وڵاتی چیندا بەردەست بکرێت بۆ کڕین.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.