ئەندرۆید

ڕەوانەکردنی Android Pie بۆ Galaxy J7 Duo دەستی پێکرد

 

سامسۆنگ بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی نوێکردنەوەی ئەندرۆید ٩ بۆ مۆبایلەکانی و نوێترین دانەش کە پێی بگات Galaxy J7 Duoـە، بێگومان وەک هەموو مۆبایلەکانی دیکەی سامسۆنگ ئەمیش لەگەڵ وەشانەکەدا ڕووکاری One UIـی نوێی تایبەت بە کۆمپانیاکەی پێگەیشت، تەنانەت نەوەک One UI 1.0 بەڵکوو One UI 1.1.

قەبارەی نوێکردنەوەکە نزیکی ١.٣ گێگابایتە و ئێستا لە هندستان بەردەستە، هەروەها هەریەک لە دۆخی شەو و Digital wellbeing بۆ مۆبایلەکە زیاد دەکات، ئەوەی دواییان بەشێکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەندرۆید ٩ و تایبەتە بە چاودێریکردنی کاتی بەکارهێنانت بۆ مۆبایلەکەت و ئەپە جیاوازەکان و دانانی سنوور بۆخۆت ئەگەر ویستت، تاوەکوو تەندروستیت بپارێزیت و ئاڵوودەی بەکارهێنانی مۆبایلەکەت نەبیت، بێگومان نوێکردنەوەکە لە هەفتەکانی داهاتوو قۆناغ بە قۆناغ ڕەوانەی وڵاتانی دیکەی جیهانیش دەکرێت.

سەرچاوە :
27 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341