چۆنییەتی
28, تەممووز 2019
چۆنیەتی زیادکردن و بەڕێوەبردنی وریاکەرەوەکان (Alarms) لە Apple Watch

ڕەنگە تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی ئاشنای Apple Watch ـەکەت نەبوبێتیت بە هەر هۆکارێک، ئەم بابەتە یارمەتیدەرە بۆ زیادکردن و بەڕێوەبردنی وریاکەرەوەکان (Alarms) لە Apple Watch ـدا.
چۆنیەتی زیادکردنی وریاکەرەوە (Alarm) لە Apple Watch:
- کردنەوەی ئەپی Alarms لە پەڕەی Home.
- کرتە کردن لە دوگمەی Add Alarm.
- جوڵاندنی دوگمەی Digital Crown بۆ دەستکاریکردنی کاتژمێر.
- کرتە کردن لە خولەکەکان.
- جوڵاندنی دوگمەی Digital Crown بۆ دەستکاریکردنی خولەکەکان.
- کرتە کردن لە دوگمەی Set بۆ جێگیرکردنی وریاکەرەوەکە.

چۆنیەتی دەستکاریکردنی وریاکەرەوەکان (Alarms) لە Apple Watch:
- کردنەوەی ئەپی Alarms لە پەڕەی Home.
- کرتە کردن لەو وریاکەرەوەیەی کە دەتەوێت دەستکاری بکەیت.
- کرتە کردن لەو بژاردانەی کە دەتەوێت بیانگۆڕیت.

چۆنیەتی سڕینەوەی وریاکەرەوەکان (Alarms) لە Apple Watch:
- کردنەوەی ئەپی Alarms لە پەڕەی Home.
- کرتە کردن لەو وریاکەرەوەیەی کە دەتەوێت بیسڕیتەوە.
- بڕۆ بەشی خوارەوە و کرتە لە دوگمەی Delete بکە.

ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە، دەتوانیت لە سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن بپرسیت و بە زووترین کات وەڵام وەربگریت. کرتە بکە بۆ کردنەوەی سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.