مۆبایل و تابلێت
28, تهمموز 2019
Huawei دەڵێت Mate X هێشتا ئامادە نییە بۆ بەردەستبوون

هەرچەندە زیاد لە ٥ مانگە مۆبایلی Mate X ڕاگەیاندراوە و نمایش کراوە بەڵام تاوەکوو ئێستا دیار نییە کەی بەردەست دەبێت، هەرچەندە مۆبایلەکە هاوشێوەی Galaxy Foldـی سامسۆنگ نەکەوتە دەست یوتیوبەر و ماڵپەڕە بەناوبانگەکان و ڕووبەڕووی لەکارکەوتن و کێشە نەبووەوە بەڵام بە وتەی یەکێک لە بەرپرسانی هواوەی بێت ئەمیش وەک Galaxy Fold هێشتا زۆری ماوە ئامادەی بەردەستبوون ببێت.

بە وتەی He Gang هێشتا مۆبایلەکە پێویستە کاری زیاتری لەسەر بکرێت تاوەکوو ئامادەبێت و هواوەی پەیوەستە بەوەی بەرهەمی جۆرایەتی بەرز بخاتە بازاڕەوە و بەرهەمێک کە هێشتا نەگەیشتبێتە ستانداردەکانی هواوەی بۆ جۆرایەتی پەلە ناکرێت لە بەردەستکردنی.
He Gang وتیشی لەلامان گرنگ نییە کەی Galaxy Fold دەخرێتە بازاڕ و هەوڵ نادەین پێش ئەو Mate X بەردەست بکەین، بەڵکوو لامان گرنگە مۆبایلەکە بە تەواوی ئامادەبێت پاشان بخرێتە بازاڕەوە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.