ئەپڵ 29, ته‌مموز 2019

پڕوپاگەندە: سەرجەم ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن

پڕوپاگەندەکان تەشەنەیان کردووە بۆ ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو، لە کاتێکدا کە تاوەکو ئێستا ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ لە لایەن ئەپڵەوە نمایش نەکراون.

لە مانگی ڕابردوودا، پێشبینیکەری بەناوبانگ Ming-Chi Kuo ڕایگەیاند کە ئایفۆنە نوێیە قەبارە 5.4 و 6.7 ئینجەکانی ساڵی داهاتوو پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن. بەڵام لە ڕاپۆرتێکی نوێی هەمان پێشبینیکەر، ڕایگەیاندووە کە بە دەر لە ئایفۆنە ئاست بەرزەکان، سەرجەم ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن. بەمەش ڕەنگە نرخی ئەو مۆبایلانەی ئەندرۆید کە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بە ڕێژەیەکی زۆر داببەزێنێت.

هەرچەندە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای ئەپڵ بەشی مۆدیەمی لە کۆمپانیای Intel کڕییەوە، بەڵام پێگەی MacRumors دەڵێت ئەپڵ بە تەواوی ئامادە نییە کە پشت لە کۆمپانیای Qualcomm بکات بۆ بەرهەمهێنانی چیپ و مۆدیەمەکان، ڕەنگە لە پێش ساڵی 2021 ـەوە ئەپڵ مۆدیەمی 5G ـی خۆی بەکاربهێنێت.

بەڕێز Kuo ڕاشیگەیاندووە کە پێشبینی دەکات زۆرینەی مۆبایلەکانی ئەندرۆید پشتگیری لە وەشانی sub-6GHz ـی 5G بکەن نەوەک mmWave، کە mmWave زۆر خێراترە. بۆیە ئەپڵ دەیەوێت ئاستبەرزترین تەکنەلۆژیای 5G لە ئایفۆنە نوێیەکاندا بەکاربهێنێت، بێگومان ئەمەش نرخی ئایفۆنەکان زۆر زیاتر دەکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ