10
ئەپ و نەرمەکاڵا 30, ته‌مموز 2019 بۆچوون

بە فەرمی یاری Pubg Mobile Lite بۆ مۆبایلە ئاست نزمەکان بەردەستکرا

لە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، بە فەرمی یاری Pubg Mobile Lite بۆ مۆبایلە ئاست نزمەکان بەردەستکرا. ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا و لەگەڵ بەردەستبوونی یاری PUBG Mobile، زۆرینەی بەکارھێنەران بە هۆی قورسی یاریەکەوە نەیاندەتوانی یاریەکە ئەنجام بدەن لەسەر مۆبایلەکانیان.

یاری Pubg Mobile Lite بە تەنها بۆ سیستەمی Android بەردەستکراوە و پشتگیری لەو مۆبایلانە دەکات کە بیرگەی ڕامیان کەمترە لە 2 گێگابایت، هەروەها قەبارەی یارییەکە تەنها 491 مێگابایتە.

شایەنی باسە زۆرێک لە عاشقانی یارییەکە دڵخۆشن بە بوونی ئەم ئەپە. بەڵام بە داخەوە، نەخشەی یاریەکە بچووکتر کراوەتەوە و تەنھا دەتوانرێت 60 یاریزان بەشداری لە یارییەکدا بکەن و ماوەی هەر یارییەکیش 10 خولەک دەخایەنێت.

کرتە لە وێنۆچکەکەی خوارەوە بکە بۆ داگرتنی یاری Pubg Mobile Lite بۆ Android.

بۆچونی تۆ