شاومی
30, تەممووز 2019
شاومی مۆبایلی Black Shark 2 Pro ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus و ڕامی 12 گێگابایتییەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای شاومی مۆبایلی Black Shark 2 Pro ـی تایبەت بە یاریکردنی بە نوێترین پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus و ڕامی 12 گێگابایتییەوە ڕاگەیاند.
لە نەوە نوێیەکەی زنجیرە مۆبایلی Black Shark ـدا گۆڕانکاری لە دیزاینیدا کراوە و لە پشتەوە 2 گڵۆپی جۆری LED زیادکراون و وێنۆچکەی پشتەوەی مۆبایلەکەش کراوە بە گڵۆپ. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.39 ئینج لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +Full HD و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ و خێرایی ڕوونماکەی 240 هێرتزە و هەستەوەری پەنجەمۆری لەسەر جێگیر کراوە. لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرایە و لە پێشەوەشدا خاوەن کامێرایەکە. پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 12 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە بژاردەکانی 128 و 256 گێگابایت.
خاوەن دەرچەی USB-C و ساردکەرەوەی Liquid Cooling 3.0 و پاترییەکە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 27 وات. وەشانی Android 9 Pie ـی لەسەر جێگیرە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Black Shark 2 Pro:
- ڕوونما: قەبارە: 6.39 ئینج. جۆر: AMOLED. ڕوونی: +Full HD. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 855 Plus.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 12 گێگابایت.
- بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.77 میلیمەتر.
- کێش: 205 گرام.
- پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیریکردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 27 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.75. دووەم: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 20 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە سەر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C.
- ڕایەڵە: Dual 4G VoLTE ، WiFi 802.11ac dual-band (2×2 MU-MIMO ) ، Bluetooth 5 ، GPS/GLONASS/Beidou.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت
- ڕەنگ: ڕەش – سپی خۆڵەمێشی – شین – پرتەقاڵی – پەمەیی.
- سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەستە.
نرخی مۆبایلەکە 435$ ـە بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و 580$ بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت. لە ئێستادا بەردەستە لە بازاڕەکانی وڵاتی چین و کاتی بەردەستکردنی لە بازاڕی وڵاتانی دیکەدا نەزانراوە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.