10
رەقەکاڵا 31, ته‌مموز 2019 بۆچوون

کۆمپانیای MediaTek چیپەکانی Helio G90 و G90T ـی بۆ مۆبایلەکانی تایبەت بە یاریکردن ڕاگەیاند

دوێنێ (30 ـی 7) کۆمپانیای MediaTek بە فەرمی چیپەکانی Helio G90 و G90T ـی بۆ مۆبایلەکانی تایبەت بە یاریکردن ڕاگەیاند.

سەبارەت بە ھەردوو چیپەکە، خاوەن 2 ناوکی Cortex-A76 ـن بە خێرایی 2.05 گێگا هێرتز و لەگەڵ 6 ناوکی جۆری A55. شایەنی باسە ھەردوو چیپەکە لە لایەن کۆمپانیای TMCS ـەوە داڕێژراون و قەبارەی بناغەكەی 12 نانۆمەترە. ھەروەھا پشتگیری لە 10 گێگابایت ڕام دەکەن لە جۆری LPDDR4x و پشتگیری لە ڕوونی HDR10 ـیش دەکەن.

پرۆسێسەری G90 یەکەمین پرۆسێسەرە کە لە ڕێگەی HyperEngine ــەوە بەردەست ببێت، کە دەتوانێت پەیوەست ببێت بە 2 ھێڵی ئینتەرنێتەوە. کۆمپانیاکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە شاومی یەکەمین کۆمپانیا دەبێت کە بۆ یەکەمجار دوو چیپە نوێیەکە بۆ مۆبایلەکانی بەکاربهێنێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ