مۆبایل و تابلێت

نوێترین زانیارییەکان لەسەر مۆبایلی Nubia Z20 دزەیان پێکرا

بڵاوبوونەوەی زانیارییە دزەپێکراوەکان بەردەوامیان ھەیە لەسەر مۆبایلی Nubia Z20.

بە پێی دواین زانیارییە دزەپێکراوەکان، مۆبایلی Nubia Z20 خاوەن 2 ڕوونما دەبێت و ڕوونمای پێشەوەی لە جۆری AMOLED دەبێت بە قەبارەی 6.42 ئینج و بە ڕوونی +Full HD و بە وردی نیشاندانی 2340 بە 1080 پێکسڵ، وە قەبارەی ڕوونماکەی دیکەی 5.1 ئینج دەبێت بە ڕوونی +Full HD. مۆبایلەکە پرۆسێسەری Snapdragon 855 Plus ـی لەسەر جێگیر دەکرێت. لە پاڵ ئەوانەشدا، خاوەن بژاردەی ڕامی قەبارە 6 گێگابایت و 8 گێگابایت و 12 گێگابایت دەبێت و خاوەن بژاردەی بیرگەی ناوەکی قەبارە  128 گێگابایت و 256 گێگابایت و 512 گێگابایت دەبێت. هەروەها خاوەن پاترییەکیش دەبێت بە توانستی 3،900 ملی ئەمپێر.

لە پشتەوەدا، مۆبایلەکە خاوەن 3 کامێرا دەبێت و ڕوونی کامێرای سەرەکی 48 مێگاپێکسڵ دەبێت و ڕوونی کامێرای دووەم 16 مێگاپێکسڵ دەبێت، چاوەڕوان ناکرێت خاوەن کامێرای پێشەوە(سێڵفی) ببێت. چاوەڕوان دەکرێت وەشانی ئەندرۆید پای 9.0 ـی لەسەر جێگیر بکرێت. زانیارییە دزەپێکراوەکان ئەوەش ئاشکرا دەکەن کە مۆبایلەکە خاوەنی پەنجەمۆری ژێر ڕوونما نابێت.

سەبارەت بە ڕێکەوتی بەردەستبوونی مۆبایلەکە، چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی داهاتوودا نمایش بکرێت.

سەرچاوە :
31 ته‌مموز، 2019