سۆنی

فرۆشی سەکۆی PlayStation 4 گەیشتە 100 ملیۆن دانە

لە دوای چەند ساڵێک، بە فەرمی فرۆشی سەکۆی PlayStation 4 ـی کۆمپانیای سۆنی 100 ملیۆن دانەی تێپەڕکرد.

لە دوای ئاشکراکردنی داهاتی چارەکی دووەمی ئەمساڵیدا، کۆمپانیای سۆنی ڕایگەیاند کە توانیویانە 3.8 ملیۆن دانە لە PlayStation 4 لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بفرۆشن، بەمەش کۆی فرۆشی سەکۆکە لە یەکەم ساتی بەردەستکردنیەوە گەیشتە 100 ملیۆن دانە. بە شێوەیەک، لە چارەکی ڕابردووی ئەمساڵدا، کۆی فرۆشی سەکۆکە گەیشتبووە 96.8 ملیۆن دانە.

سۆنی بە 5 ساڵ و 7 مانگ توانی بگات بە فرۆشی 100 ملیۆن دانە لە سەکۆی PlayStation 4، هەروەها بە کەمتر لە 3 ساڵ توانی فرۆشی ئامێرەکە بگەیەنێت بەو ژمارەیە لە دوای گەیشتنی بە فرۆشی 50 ملیۆن دانە. ڕەنگە ژمارەی فرۆشی ئامێرەکە لە دوای ئەو چەند ساڵەوە بە لاواز چاو لێ بکەیت، بەڵام ئەمە یەکەمین سەکۆی تایبەت بە یاریکردنە کە بە نزیکەی 6 ساڵ گەیشتبێت بە فرۆشی 100 ملیۆن دانە.

بەڕێز Daniel Ahmad شیکەرەوە لە Niko Partners ڕوونی دەکاتەوە کە گەیشتن بە فرۆشی 100 ملیۆن دانە لە سەکۆی PlayStation 4 زۆر خێراتر ڕووی داوە وەک لە گەیشتن بە هەمان ژمارەی فرۆش لە چاو سەکۆکانی PlayStation 2 و Nintendo Wii ـدا، بە شێوەیەک کە لە دوای 5 ساڵ و 9 مانگ سەکۆی PlayStation 2 توانی بگات بە فرۆشی 100 ملیۆن دانە.

لە ساڵی 2017 ـەدا سۆنی توانی 19 ملیۆن دانە لە سەکۆی PlayStation 4 بفرۆشێت و لە ساڵی ڕابردووش توانی 17.8 ملیۆن دانە لە ئامێرەکە بفرۆشێت. هاوکات سۆنی ئاشکرای کردووە کڕینە دیجیتاڵییەکان 50% ـی تێپەڕ کردووە، بەو مانایەی ژمارەی ئەو بەکارهێنەرانە ڕووی لە زیادبوون کردووە کە یارییەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەکڕن وەک لە سیدییەکانەوە.

سەرچاوە :
31 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
841